ســرخـط خـبــرهـا :
دوشنبه 24 اسفند 1394 / 12:48|کد خبر : 857|گروه : سیاسی

هه له بجه به لگه ی سوری پیشیل کراوی مافی مروڤ

هه له بجه به لگه ی سوری پیشیل کراوی مافی مروڤ

هاوار ئەی دونیا بزانە ، کوفرو زوڵم تێکەڵ بووە . ئەی خوایە کە یاری دەری راستیت و ناوی شەهیدانی رێگەی سەر بەستی نامرێنی.

سارال خبر- هەڵەبجە 1998/3/16 ساعەتی 11ی پێش نیوەرۆ (25 اسفند 1366 هجری).

پێشکەش بە ساواکانی هەڵبجە کە ئەگەر دایکان و باوکانیان تاوانبار بوون ، خۆ ساواکان بێ تاوان بوون...

پێشکەش بە دارە پڕوازەکان کە ئەگەر بڵێن مندالان بەرهەمی تاوان بوون ، خۆ دارەکان بێ تاوان بوون...

پێشکەش بە بەرد و کەژو کێوە سووتاوەکان کە ئەگەر بلێن دارەکان گیاندار بوون ، خۆ کێوەکان بێ گیان بوون...

پێشکەش بە هەورامانم کە یەکەم ماڵێک بوو ئاوارە کانی لە باوەشی گەرمی خۆی پەنادا...

ئەو کاتەی کە ئێمە مندال بووین و بە شۆین کایە کردنا ، ئاگای شەڕو خۆێن مژین مان نەدەزانی و تەنیا خۆمان دەبینی و بە بووکە شووشە کەمان دڵمان خۆش بوو ، یان بە تولێکی چنار ئەسب مان غار ئەدا ، سەددام و دۆستانی چییان نەدەکرد. کە ئێمە لە بیرمان نەماوەو ئێستایش تەنیا تۆز قاڵێ لە جەنایەتە کانیان کە بە کوردی هەژاریان کردووە بۆتان دەر ئەخەم تا بزانن هەڵەبجە یەکەم قوربانی رێگای ئازادی نەبووە.

ئێمە لە پێش هەڵەبجەیش شەهیدانی گەورەمان بوو ، وەک شەهیدانی کیمیاوی (سەرشیوی سەقز) یان شەهیدانی سی و یەکی جۆزەردانی 66 هەتاوی کە سەوزی دەشتەکانی سەردەشتیان بە خۆێنی خۆیان ئاو دا.

سەددام ئەمە یەکەم کاری نەبوو ، پێنج هەزار شارو گوندی کوردەواری وێران کردوو نێوی نەمریان نەخشەی جوغافیا پاک کردەوە و کوردەکانی یان کوشت یان رای فڕاند و لە خاکی خۆیان دەری کردن و تەنانەت رەحمی بەوانەیش  نەکردو ئەو کەسانەیش کە هانایان بە ئێران هێنا بوو لە ئۆردووگای زێوەی ئازەر بایجانی غەربی لە سالی 63 , ه بۆردمان کردو 120 شەهیدی مندال و 373 برینداری بۆ کوردی جەرگ بڕاو جێ هێشت.

لە 15 جۆزەردانی 63 , ه شاری بانەی بۆردمان کردو دیسان 2000 شەهیدی بۆ ئێمە دانا.

بەمانەش وازی نەهێناو دەستی ناپاکی لە کوردستان نە کردەوە.

ئاخ کە دەزانم رۆحی ئابراهام لینکولن چەندێک دەگێرێ ئەگەر تەنیا ساتێ بێتەوە دونیا و ئەم کارە ساتی چەرخی تازە ببینێ.

ببینێ کە لە دوایی چەن سەد ساڵ ئەو شتەی کە ئەو شەڕی بۆ دە کرد هێشتا بەسەر کوردی هەژاری دێنن.

سەددام تەواوی بۆردمان و بەشەر کوشتنەکەی لە کوردوستاندا ئەنفالی ناو نا. 700 هەزار کەسی کوشت و لەبەندی کرد.

کاتێ لە یەکێک لە سەرکردەکان و کاربە دەستانی بەعسی (علی حسن المجید) پرسیار کوردانی ون بووی لێ دەکەن بە شانازی و بێ هیچ عەزابێ وڵام ئەداتەوە کە : باسی ئەو کەسانەی کە بەر لە 1990 زایینی ون بوون هەر مەکەن ، چوون ئەوانە بەشێک لە مێژوون.

حەزرەتی رەسول(د.خ) فەرموویە : ٭(الملک یبقی مع الکفر و لا یبقی مع الظلم)٭

پاشایەتی بە کوفرە وە دەمێنێ ، بەڵام لەگەڵ زوڵما ناژی.

هاوار ئەی دونیا بزانە ، کوفرو زوڵم تێکەڵ بووە . ئەی خوایە کە یاری دەری راستیت و ناوی شەهیدانی رێگەی سەر بەستی نامرێنی. ئەی خوایە کە رەش و سپیت خۆش دەوێ و هەردویان بە لاتەوە یەکێکە ، ئیمانم هەیە  تا سووری ئسرافیل لێ درێ و مردوەکان لە خاکیان بەرەو تۆ هەستن ، یەکەم بانگ بانگی شەهیدانی هەڵبجەیە کە مەلاییکەکان بە باڵی سپی لە دەوریان ئەگەرێن و بە دەنگێکی بەرز کە عەڕش ئەلەرزێنێ پرسیاریان لێ دەکەن.

ئاخۆ تاوانتان چی بوو کە واتان لێ هات؟!

بەراستی ئەگەر کوردیش نەبوایان ، دڵمان بە بینینی لاشەی سووتاوی پێنج هەزار کەس لە سەر سەوزەکانی باڵامبو و دەشتەکانی شارەزوور کە چاوە ڕێی جێژنانە و ئاگر و میری نەورۆز بوون هەڵ نەدەقرچا؟

بڕوام هەیە کە سووری ئیسرافیل لێ درێ و مردووکانی لە خاکیان بەرەو تۆ هەستن ، یەکەم بانگ بانگی شەهیدانی هەڵەبجەیە.

،،ئاوات خۆش بەخت،،

کارناسی بالای مافی تایبەتی

مالپه ری زریوار خبر

انتهای پیام/



برچسب ها :

هه له بجهکوردستانشه هید

نظرات کاربران :

اولین نفری باشید که در مورد این مطلب نظر می دهید!

دیدگاه های ارسالی شما، پس از تایید توسط مدیریت در وب سایت منتشر خواهد شد.
پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.

نام *
 

کد امنیتی
 
   
Saral Khabr Telegran Channel
آخرین اخبار