هه له بجه به لگه ی سوری پیشیل کراوی مافی مروڤ

هاوار ئەی دونیا بزانە ، کوفرو زوڵم تێکەڵ بووە . ئەی خوایە کە یاری دەری راستیت و ناوی شەهیدانی رێگەی سەر بەستی نامرێنی.
پێشکەش بە ساواکانی هەڵبجە کە ئەگەر دایکان و باوکانیان تاوانبار بوون ، خۆ ساواکان بێ تاوان بوون...
پێشکەش بە دارە پڕوازەکان کە ئەگەر بڵێن مندالان بەرهەمی تاوان بوون ، خۆ دارەکان بێ تاوان بوون...
پێشکەش بە بەرد و کەژو کێوە سووتاوەکان کە ئەگەر بلێن دارەکان گیاندار بوون ، خۆ کێوەکان بێ گیان بوون...
پێشکەش بە هەورامانم کە یەکەم ماڵێک بوو ئاوارە کانی لە باوەشی گەرمی خۆی پەنادا...
ئەو کاتەی کە ئێمە مندال بووین و بە شۆین کایە کردنا ، ئاگای شەڕو خۆێن مژین مان نەدەزانی و تەنیا خۆمان دەبینی و بە بووکە شووشە کەمان دڵمان خۆش بوو ، یان بە تولێکی چنار ئەسب مان غار ئەدا ، سەددام و دۆستانی چییان نەدەکرد. کە ئێمە لە بیرمان نەماوەو ئێستایش تەنیا تۆز قاڵێ لە جەنایەتە کانیان کە بە کوردی هەژاریان کردووە بۆتان دەر ئەخەم تا بزانن هەڵەبجە یەکەم قوربانی رێگای ئازادی نەبووە.
ئێمە لە پێش هەڵەبجەیش شەهیدانی گەورەمان بوو ، وەک شەهیدانی کیمیاوی (سەرشیوی سەقز) یان شەهیدانی سی و یەکی جۆزەردانی 66 هەتاوی کە سەوزی دەشتەکانی سەردەشتیان بە خۆێنی خۆیان ئاو دا.
سەددام ئەمە یەکەم کاری نەبوو ، پێنج هەزار شارو گوندی کوردەواری وێران کردوو نێوی نەمریان نەخشەی جوغافیا پاک کردەوە و کوردەکانی یان کوشت یان رای فڕاند و لە خاکی خۆیان دەری کردن و تەنانەت رەحمی بەوانەیش نەکردو ئەو کەسانەیش کە هانایان بە ئێران هێنا بوو لە ئۆردووگای زێوەی ئازەر بایجانی غەربی لە سالی 63 , ه بۆردمان کردو 120 شەهیدی مندال و 373 برینداری بۆ کوردی جەرگ بڕاو جێ هێشت.
لە 15 جۆزەردانی 63 , ه شاری بانەی بۆردمان کردو دیسان 2000 شەهیدی بۆ ئێمە دانا.
بەمانەش وازی نەهێناو دەستی ناپاکی لە کوردستان نە کردەوە.
ئاخ کە دەزانم رۆحی ئابراهام لینکولن چەندێک دەگێرێ ئەگەر تەنیا ساتێ بێتەوە دونیا و ئەم کارە ساتی چەرخی تازە ببینێ.
ببینێ کە لە دوایی چەن سەد ساڵ ئەو شتەی کە ئەو شەڕی بۆ دە کرد هێشتا بەسەر کوردی هەژاری دێنن.
سەددام تەواوی بۆردمان و بەشەر کوشتنەکەی لە کوردوستاندا ئەنفالی ناو نا. 700 هەزار کەسی کوشت و لەبەندی کرد.
کاتێ لە یەکێک لە سەرکردەکان و کاربە دەستانی بەعسی (علی حسن المجید) پرسیار کوردانی ون بووی لێ دەکەن بە شانازی و بێ هیچ عەزابێ وڵام ئەداتەوە کە : باسی ئەو کەسانەی کە بەر لە 1990 زایینی ون بوون هەر مەکەن ، چوون ئەوانە بەشێک لە مێژوون.
حەزرەتی رەسول(د.خ) فەرموویە : ٭(الملک یبقی مع الکفر و لا یبقی مع الظلم)٭
پاشایەتی بە کوفرە وە دەمێنێ ، بەڵام لەگەڵ زوڵما ناژی.
هاوار ئەی دونیا بزانە ، کوفرو زوڵم تێکەڵ بووە . ئەی خوایە کە یاری دەری راستیت و ناوی شەهیدانی رێگەی سەر بەستی نامرێنی. ئەی خوایە کە رەش و سپیت خۆش دەوێ و هەردویان بە لاتەوە یەکێکە ، ئیمانم هەیە تا سووری ئسرافیل لێ درێ و مردوەکان لە خاکیان بەرەو تۆ هەستن ، یەکەم بانگ بانگی شەهیدانی هەڵبجەیە کە مەلاییکەکان بە باڵی سپی لە دەوریان ئەگەرێن و بە دەنگێکی بەرز کە عەڕش ئەلەرزێنێ پرسیاریان لێ دەکەن.
ئاخۆ تاوانتان چی بوو کە واتان لێ هات؟!
بەراستی ئەگەر کوردیش نەبوایان ، دڵمان بە بینینی لاشەی سووتاوی پێنج هەزار کەس لە سەر سەوزەکانی باڵامبو و دەشتەکانی شارەزوور کە چاوە ڕێی جێژنانە و ئاگر و میری نەورۆز بوون هەڵ نەدەقرچا؟
بڕوام هەیە کە سووری ئیسرافیل لێ درێ و مردووکانی لە خاکیان بەرەو تۆ هەستن ، یەکەم بانگ بانگی شەهیدانی هەڵەبجەیە.
،،ئاوات خۆش بەخت،،
کارناسی بالای مافی تایبەتی
مالپه ری زریوار خبر
انتهای پیام/
برچسب ها :
هه له بجهکوردستانشه هیدنظرات کاربران :
دیدگاه های ارسالی شما، پس از تایید توسط مدیریت در وب سایت منتشر خواهد شد.
پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.
- تفاوت صندوقهای سرمایهگذاری وشرکتهای سرمایهگذاری
- کشت و برداشت زعفران در شهرستان دیواندره
- ده کشته و زخمی حاصل آتش سوزی در پالایشگاه نفت تهران
- نماز جمعه شهرستان دیواندره به امامت ماموستا قضایی امام جمعه موقت شهرستان دیواندره
- تخریب اموال بیت المال ممنوع
- انشا در مورد فصل پاییز از دانش آموزی از مدرسه تزکیه شهرستان دیواندره
- تقدیر و تشکر از رفتگران در مدرسه وریا شهرستان دیواندره
- وضعیت شبکه فاضلاب شهر دیواندره
- استانداردها، شهرها را هوشمندتر می کنند
- وزیر کشور به کردستان سفر میکند
- انتخابات هیئت رئیسه شورای اسلامی شهرستان دیواندره برگزارشد
- یادداشت روز به نقل از.سیف الله کرمی
- امروز مورخه نوزده مهر استاندار کردستان معرفی شد.
- جشن عاطفهها در شهرستان دیواندره در مدرسه شهید یوسفی با حضور فرماندار شهرستان و مسئولان ادارات سطح شهر
- حل مشکلات اراضی کشاورزی روستاهای غیاث ابادوامیرآبادبیجار:
- مسابقه نقاشی کودکان در شهرستان دیواندره به همت شهرداری و شورای شهر و حضور مهمانهای خارجی ازاسپانیا
- برگزاری جلسه شورای عالی پشتیبانی سوادآموزی شهرستان دیواندره
- روز نیروی انتظامی. 13 مهر به عنوان روز نیروی انتظامی نامگذاری شده است.
- امروز مورخه پنجشنبه ۹۶/۷/۱۳ جلسه عمران شورای شهر دیواندره در دفتر شورا برگزار شد
- بارش برف و باران در استان های غربی